٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٠٥
کوژرانی ژمارێکی دیکە لە تیرۆریستان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا

بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریاو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆسەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە سووریا، دەیان کەس لە ئەندامانی گرووپە ڕەشەکوژەکان کوژران

کەناڵی ئەلعالەم ، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆری دا؛ لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕووسیا بۆسەر پێگەی"الصِّفر" لە پارێزگای حەماە(باکووری ڕۆژاوای سووریا) پەنجا کەس لە فەرماندەرانی تیرۆریستان و ژمارێک لە چەکدارەکانیان کوژران.

هەروەها میدیاکانی سووریا هەواڵی کوژرانی سێ سەرکردەی تیرۆریست لە دووپارێزگای دەرعاو حەڵەب(باشوور و باکووری سووریا) یان ڕاگەیاند. تیرۆریستان سەر بەگرووپی ئەحراروشام بوون.

هێزەکانی سوپای سووریا دوێنێ یەکشەممەش بە تێگرتنی مووشەک ، چەندین ئۆتۆمبیلی گرووپی تیرۆریستیی ئەحراروشام لە ڕۆژاوای حەڵەبیان لەناوبرد.

گرووپی تیرۆریستیی ئەحڕاروشام داگری چوار گرووپی تیرۆریستییە.

ئەو گرووپە ڕەشەکوژە زیاتر لەپارێزگاکانی ئەدلەب(باکووری ڕۆژاوا)، حەڵەب و حەماە ، چالاکن....

کۆتایی کورتە نامە/310